Skip to content

  راپۆرت: سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی یەكێك لەو شۆڕشگێرانەی لە كاروانی خەباتی كوردایەتیدا هەموو ژیانی خۆی  بۆ كوردستان بەختكرد، پێشمەرگە و فەرماندە و هەڤاڵی دیرێنی بارزانیی نەمر  كە "عەلی خەلیل خۆشەوی سێلكی"یە، كوڕی سەركردەی ناسراو شەهید خەلیل خۆشەوییەو لە ساڵی  1925لە گۆندی سێلكی سەر بەدەڤەری بارزان لە ئامێزی بنەماڵەی خەباتگێڕو كوردپەروەری خۆشەوی سێلكی چاوی بە ژیان هەلهێناوە. ئەم بنەماڵە كوردپەروەرە هەر لە سەرەتادا بوونە مریدو دەروێشی شێخانی شۆڕشگێڕی بارزان و لە سەردەستی ئەوان بە هزروبیری ئازادیخوازی و شۆرشگێڕی پەروەردە كراون، بۆیە هەر لە تەمەنی منداڵیدا "عەلی خەلیل خۆشەوی" دەبێتە هۆگری شۆڕش و كوردایەتی و لە تەمەنی لاوی چەكی خەبات و تێكوشان دەكاتە شانی و دەبێتە ئەڤیندارێكی ڕاستەقینەی ڕێبازی بارزانیی نەمر. لەشۆڕشی  دووەمی بارزان 1943-1945 وەكو  پێشمەرگەیەكی لاو خوێن گەرم بەشداری دەیان داستانی پڕ لە سەروەری دەكات.  ئازایەتی و دلسۆزی لە سەنگەرەكانی خەبات و كوردایەتیدا بەڕادەیەك بووە كە هەر زوو دەبێتە كەسێكی خۆشەویست و بڕوا پێكراو لای بارزانیی نەمر."عەلی خەلیل خۆشەوی" یەكێك لەو قارەمانانە بووە كە بەشداری لە بەرگری كۆماری كوردستان لە مەهاباد و چوونی بۆ یەكێتی  سۆڤیەتی جاران و لە دەستپێكی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن  وەكو فەرماندەیەكی قارەمان لە گەڵ بارزانیی نەمر چووەتە دەڤەری بادینان، لە سالی 1962 بە بریاری بارزانیی نەمر بووە بە فەرماندەی هێزی دهۆك وەكو قارەمانێكی  ماندوونەناس دیسان چەكی شەرەف و كوردایەتی دەكاتەوە شانی و لە گەڵ مامی شەهیدی فەرماندە  ئەسعەدخۆشەوی و هەموو تێكوشەرانی دەڤەرەكەیان دەبنە هێزێكی سەرەكی شۆڕەش و لەگەل بارزانیی نەمر بۆ فراوانكردنی شۆڕش دەچنە دەڤەری بادینان و لەوێدا بەبڕیاری بارزانیی نەمر دەبێتە فەرماندەی هێزی دهۆك كە  دەیان داستانی پڕ لە سەروەری بە سەر دۆژمندا تۆمار دەكات. لە بواری دانانی پلان و نەخشەی سەربازیدا كەسێكی بە تواناو شارەزاو لێهاتوو بووە، وەكو دادپەروەری، دلسۆزی، ڕەوشت بەرزی، مرۆڤ دوستی، فیداكاری و خەبات دژی زۆلم و زۆرداری وەكو داكۆكیكارێكی سەرسەخت هەمیشە هەوڵی داوە بۆ پاراستن و چەسپاندنی ئەم بنەمایانە لە ناو ڕێزەكانی پێشمەرگەدا. ئەو پەروەردە دروستە بوو كە لە سەر دەستی بارزانیی نەمر پێگەیشت بوو لە شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز وەكو فەرماندەیەكی لێهاتوو ڕووبەرووی هەموو ئەو پلانە دۆژمنكاریانە بۆتەوە كە لە لایان ناحەزانەوە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەهاتنە گێڕان یەكێك لە هاوكارانی نزیكی كاك  ئیدریسی هەمیشە لە یاد و جەنابی  سەرۆك  مسعود بارزانی بووە، وەكو فەرماندە بەشداری كردەوە و بەشداری راپەڕینی كردووە لە بەر خەبات و قارەمانی و تێكۆشانی لە ساڵی 1996 لە لایەن سەرۆك "مسعود بارزانی" مەدالیای بارزانی پێ‌ بەخشراوە، بەداخەوە ماوەی  چەند ساڵ بوو كە ئەم  فەرماندەیە تووشی نەخۆشی ببوو و لە شەوی 21 لە سەر 22 مانگی 1ی 2011 لە شارۆچكەی پیرمام بە هۆی نەخۆشیەكی كوشندە لە تەمەنی 85 ساڵیدا چووە بەر دلۆڤانی خودا و لە گوندی سێلكی سەر بەدەڤەری بارزان بە خاك سپێردرا. جا لە  یادی چڵەی ئەم تێكۆشەرە لە گەڵ هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی بدوێین و لە بارەی رۆژانی سەختی خەبات و یادەوەری ئەم تێكۆشەرە بخەینە ڕوو:•    پێشمەرگەی و فەرماندەی دڵسۆزی كوردستان  مام "تەیمەز ئارەب سێلكی" كە هەڤاڵی دیرێنی بارزانیی نەمر بە شداری شۆڕشی بارزان و بەرگری كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یەكێتی سۆڤیەتی جاران و بەشداری ئەیلوول و گوڵان و هاوسەنگەری "عەلی خۆشەوی سێلكی"بووە بۆ ئەم یادە گوتی:ئەو بنەماڵەی   شەهیدی داوە لە پێناو كوردستان ، بۆیە بنەماڵەكەیان بە پێشتیوانی خەڵكی دەڤەری  مزوری باڵا هەمیشە بەشێكی گرنگ بووە لە شۆڕشەكانی بارزان و بەرگری لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان بە سەرۆكایەتی رابەری كورد بارزانیی نەمر، كە باوكی ئەو قارەمانە " خەلیل خۆشەوی سێلكی"یە،  كە فەرماندەیەكی  ناودارە لە ناو بارزانییەكان بووە، لە لایەن بارزانییەكان شۆڕشگێڕ و خەباتگێڕ بووە  و فەرماندەیەكی مەزنی لەشكری بووە، هەتا دەتوانی خەبات كرد بۆ كوردستان،  "عەلی خەلیل" لە تەمەنی 9 ساڵیدا بووە كە باوكی و مامی كە قارەمان بوون و لە ساڵی 1936  كە  باوكی شەهید خەلیل خوشەوی سێلكی و مامی سەلیم  شەهید كرابوون و ناحەزانی كورد سەری "باوك و مامم"یان لێكردبوویەوە و سەرەكەیان وەكو دیاری هێنا بووە بنكەی سەربازی لە گوندی شیروانی مەزن،  هەندێك ئەفسەری بەریتانی و ئێراقی ، دیسان باوڕەیان نەدەكرد  دواتر سەرەكەیان بردەلای داپیرەكەی و دایكی و یەكێك لەوان ئەفسەری دڕندە دەستی خۆی  بۆ سەری باوكی  شەهید "خەلیل خۆشەوی" درێژ كرد و بە داپیری دا كە ئەمە سەری كوڕت "خەلیل"ە، داپیر وەكو ئافرەتی شێرە ژنێكی كورد و خودان ئیمان باوەڕ گووتی: بەڵی ئەو سەرانە هی هەردوو منداڵی من "خەلیل و سەلیم"ن و شەهید بوونی هەردوو كیان  لەسەر رێگای كوردایەتی و كوردستاندا بووە، جا ئەوانە بەحەقیقەت بنەماڵەیە كی كوردپەروەر بوونە، دوای  شەهید بوونی باوك و مامی دواتر لەگەڵ مامی خۆی شەهیدی فەرماندە "ئەسعەد خۆشەوی" هاتینەوە گوندی سێلكی و دوای ماوەیەك لە گوندی بیرەكەپرا نێشتەجێ‌ دەبن،  دوایی گەڕانەوەی بارزانیی نەمر لە سالی 1943 لە سلێمانی دەگەڕێتەوە دەڤەری بارزان و لەگەڵ مامی خۆی شەهیدی فەرماندە "ئەسعەد خۆشەوی" دابووە و بەشدار دەكات و دەبێتە پێشمەرگەی بارزانیی نەمر بۆ ئازادی كوردستان. •    لە بارەی بەرگری كردنی لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد دا مام "تەیمەز ئارەب سێلكی " كە ئەوكات جێگری شەهیدی فەرماندە"خۆشەوی خەلیل سێلكی" بووە، بارەی گوتی: لەویشدا هەمان هەڵویستیان هەبووە بۆ بەرگری مافەكانی كوردستان لە گەڵ رابەرمان بارزانیی نەمر، كە چووین،  ئێمە ناونویسی كراین و دەورەی مەشقی عەسكەریمان بینی دوایی كۆمار دامەزرا ، چەندین شەڕمان كرد هەرچەندە ئێمە شەهید و بریندارمان دەدان و لەشەڕی مەل قەرەنی  و بەریی شاری سەقزدا ئەم قارەمانە دوای تۆماركردنی داستانێكی پڕ لە سەروەری شەهید دەبێت كە هەندێك بریندار و  شەهیدمان دا و برای شۆرشگێری  شەهید فەرماندە "خۆشەوی خەلیل خۆشەوی" وەكو قارەمانێك بوو فەرماندەیەكی  مەزنی شەڕ بوو كە شەهید كرا و رەوانە كرا بۆ مەهاباد و بە مەراسێمی پرشنگدار و رێو رەسمی عەسكەری نێژرا و یەكەم شەهیدی بارزانیەكان بوو شەڕەكە بە سەركەوتنی بارزانیی نەمر و پێشمەرگەكانی كۆتایی هات و ئەم سەركەوتنەش بووە  هۆی بەرز كردنەوەی ورەی خەڵك هەروەها هەستی نەتەوەیی لە هەموویانە رەنگی دایەوە و شارەزای شەڕی ئێمە بارزانیەكان بوون دلسۆزی و قارەمان خۆمان بۆ خەڵك سەڵماند.  •    لە درێژە قسەكانی دا مام "تەیمەز ئارەب سێلكی " گوتی:بە حەقیقەت لە سۆڤیەت  ئێمە ئەو ماوەیە ژیانمان زۆر بە سەختی دەگوزەراند و "عەلی خەلیل خۆشەوی" لە سۆڤیەت لە گەڵ ئێمە یەكێك بووە  هەرچەندە وەزعمان ناخۆشی دا بووە، لە یادمە كە ئێمە لە كاتی خوێندن كە بە خواستی "بارزانیی نەمر" خراینە بەر خوێندن "عەلی خەلیل خۆشەوی" و چەندین هەڤاڵی كە لەوێ‌ دەمانخوێند، لەویشدا پشت و پەنای یەكتر بووین،"عەلی خەلیل خۆشەوی" بروانامەی سیاسی  وەرگرت تا پێش هاتنەوەمان بۆ كوردستان و دوای گەڕانەوەمان بۆ كوردستان لە ساڵی 1959 دیسان "عەلی خەلیل خۆشەوی" یەكێك لە فەرماندانە بووە كە لە گەڵ بارزانیی نەمر و پێشمەرگەكانی شۆرشگێڕ بەشداری شۆڕِشی ئەیلوول دەكات  و لە دەڤەری بادینان دەبێتە ئامێر هێزی دهۆك  كە ماوەی 14 ساڵ خەبات دەكات و بنەماڵەی ئەوان هەموو كاتێك بە شانازییەوە هەمیشە دەڤەری بادینان باسی ئەو بنەماڵەی دەكات كە هەڵویستان كوردانە و شۆڕشگێرانە بووی  و "عەلی خەلیل خۆشەوی" پەروەردەی  ئەو قوتابخانەی بووە كە بارزانیی نەمر سەركردایەتی دەكرد.•    دواتر پێشمەرگەی قارەمانی كوردستان "عەبدولڕەزاق گەرماڤێ‌" كە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولدا جێگری هێزی دهۆك بووە، كە ئەوكات  خوالێخۆشبوو فەرماندەی قارەمان "عەلی خەلیل خۆشەوی" ئەو هێزەی فەرماندەی دەكرد، گوتی: وەختێ مرۆڤ بیرا "عەلی خەلیل" دەكەت قەلەم تراوست مرۆڤ نەزانێت چ بنڤێست نەكو مرۆڤ تشتەكی ژبیریكەت لە خەبات و ژیان فی خەبات كەری. هندی بێژی یاكێمە دێ‌ بۆ وی، ژیانا وی یا پیشەكی دێ‌ هندەكێت دێ‌ نڤێسن پا نێ‌  كورێ‌ شەهید "خەلیل خۆشەوی یە" برای شەهید "خۆشەوی خەلیل" یە ماڵەكا خەبات كەرن چەند زەحمەت دێتیە لە كوردستانا عێراقێ‌ بۆ ئێرانێ‌ ئو روسیا. هەرییل گەڵ ماڵا بارزان بوین ئو رەحمەتی بارزانیی نەمر هەیی خوشی ئو نەخوشییت وان هەتا چویە بەرەحما خۆدی. لە بادینا بە خاس لە دەڤەرا دهوكێ‌ ناڤێ‌ "عەلی خەلیل" بەرز بوو لە دوماهیا ساڵا 1961 وەختێ‌ بارزانیی نەمر گەهشتیە بەری هێزێت پێشمەرگەیا بەرەفی روژهەتا كوردستانێ‌ بچن لە بادینا تەنزیما دەڤەرێ‌ دروست كر.بەرەحمەت "ئەسعەد خۆشەوی" بو قائیدێ‌ لەشكەرێ‌ 1 لە بادینا ، ئو " عەلی خەلیل خۆشەوی" بۆ ئامێر هێزی چ دهۆكی بۆ "عیسا سوار بۆ ئامێرهێزی زاخۆ ، حەسۆ میرخان دوڵەمەریی بۆ ئامێر هێزێ‌ ئاكری و شیخان ، بۆ دەڤەرا ئامیدیی هەر ئەسعەد خۆشەوی بە رێفەتبر. هەتا ساڵا 1965 سەلیم ئەسعەد خۆشەوی بۆ ئامێر هێزی ئامیدیی، ئەڤان قائیدا لەگەڵ كادرێت پارتی دیموكراتی كوردستان شیان جادەكا دی تەنزیما تێت پارتی دروست بكەن بۆ حزب جادەكا دی هاتەف سەر قوەتاخو.سەرەكێ‌ ساڵا 1962 ئەز بومە مسۆولی پارتی یی نەهینی ناف باژێرێ‌ دهوكێ‌. چونكە وێ‌ سالی شورش ئو خەباتا پێشمەرگە لە هەمی ساڵا بە قوەت تر بۆ ساڵا رزگار بونا كوردستانێ‌ بو لەڤێ‌ سالێ‌ بارزانیی نەمر شیا كوردستانێ‌ هەمیی رزگار بكەت هەر دەڤەرا زاخۆ هەتا خانەقینێ‌. بەس باژێریت مازن، مانەت دەستێ‌ حكومەتا عەبدولكەریم قاسم دا. بە حوكمێ‌ مسۆولیەتە تاخو  لە ناف شارێ‌ دهوكێ‌ مە عەلاقەت بە نەهینی هەبون لەگەڵ قائیدێ‌ دەڤەرا دهوكێ‌ كو "عەلی خەلیل"بو. هەمی حەرەكێت دوژمنی بۆ پیلانێت وی بۆ خوسادە تێت وی لە شەوادا روژ بە روژ مە بو فرێ‌ تكرن چونكە تەنزیمامە زور یا بە قوەت بو لە ناف دوژمنی دا. لەگەڵ هندێ‌ هەمی موحتاجی بیت هێزێ‌ ئو پێشمەرگەبیت فیشەكا بیت ئەرزاق ئو چلكا ئو دەرمانا ئو كاچو تەلەب كربا مەبو دروست كر ئو پشڤ مەبو تنارتە مەقەرێی وی لە گوندێ‌ شاورێكێ‌ دەڤەرا دوسكیا عائید بە قەزا دهۆكی. پشتی ئنقلابا8/شباتا /1963 ئو بەعسی هاتینە حوكمی ئەنزیما تێت دهوكێ‌ كەشف بون من لەگەڵ هەڤالێت خو پەیوەندی بە شورشی چ كر ئەز گەهشمە دەف "عەلی خەلیل" هەڤالێت من بونە كادر لەگەڵ لێژنا ناوچا دهوكێ‌ ئەز مامە لە دەف عەلی لە مەقەرێ‌ هێزا دهوكێ‌. هە زی شول دامن ئەز بومە كاتیبێ‌ دی لەگەل خودێ‌ ژێ‌ رازی "عەبدولەتیف بامەرنی" مە سجلات ئو كونیا بۆ لەشكەری دروست كرن ، بیرا من تێت شولا ئەولی ئەز تەكلیف كریم ئەز هنارتمە نك ئامر لیوای دهوكێ‌، كاغەزەك جو نڤێسی كو چێ‌ نابیت حكومەت قوەتاخو زێدە بكاەت هەتا مفاوەزات هەنە. ئەز بومە هاروكارێ‌ وی یی لەشكەری ئەو بو شەری دەست پێ‌ كر لە شەوا 9،10/6/1963 لە گەلیی دهوكێ‌ "عەلی خەلیل" چوو بۆ دەڤەرا بارزان، سەعید خەلیا خۆشەوی مال لە هێزێ‌ هەتا شەرێ‌ چیایی مەتینا تەواو بوی "عەلی خەلیل" زڤری ئو ئەز مامە لەگەڵ بومە معاون ئام هێزی دهوكێ‌ هەتا هاڤینا سالا 1974 .•    لە بارەی رەوشتی بەرزی و جەماوەری رۆڵی "عەلی خەلیل خۆشەوی" لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول لە دەڤەری بادینان و لە ناو پێشمەرگەكاندا عەبدولڕەزاق گەرماڤێ‌ گوتی:"عەلی خەلیل خۆشەوی"  زانیننەكا گەلەك مازن هەبوویە لە ناحییت عەسكەری دا باور بكەن ئو پیلانێت عەسكەری ییت ئەوە  دانان چو ئەركانا ئەو نەت زانی بۆ دیار دەبوو ئەولی لە شەری گلی قەنتارا پشتا گەلی زاویتە خەتەك دانا فەوجەكا عەسكەرێ‌ دوژمنی دەستە سەر كر ئو خسارەتا لەشكەری زور یاكیم بۆ هەمی خەتێت وی ئەو ب كو زیان گەلەك نەگەهتە پێشمەرگە ئو خەلكێ‌ مەدەنی بەرێ‌ خودا هەمی كوردا بە یەك چاڤ هەكو تەیاریت دوژمنی بچیكەك ئان ژنكەك ئان حەیوانەك كوشتبا "عەلی خەلیل" زور پێ‌ عاجز بو. •    هەر بەردەوام لە قسەكانی" عەبدولڕەزاق گەرماڤێ‌"  گوتی:"عەلی خەلیل  خۆشەوی" ئابوری سیاسی خاند بوو لە روسیا ئو زانینەكا مەزن هەبوو  لە شولێت ئابوری دا . هەمی شولێت وی ییپ حساب بون دراسە تكردن دیر بەرێ خودا شولا هەربومە تگرن هەگە حالێ‌ دەڤەرێ‌ خەلكێ‌ مەنتەقێ‌ یی حال خوش بن دێ‌ حاڵی پێشمەرگە ژی بی خوش بیت هەكە خەلكەك بی پرسی بۆ ئو بێ‌ حال بۆ دێ‌ لە شكەر ژی بی حال بیت. زور ئەهنیەت دانا بۆ سەر زراعەتێ‌ هەكە زانی با زەڤیەك یا بە یارە دا جابا وی گوندی هنێریت بۆچی هەوە عەردی خو نەچاندیە لێ‌ دەگەریا دەركەكی ببینت كو خەلكەك بخو تجارەتێ‌ بكەن. كاروان رێكادان وان دوا چون بو تلعفر ئو رەخێ‌ دی یی ئاڤا دیجلە دا بشێت تشتێ‌ خویی زراعەتێ‌ بفروشن ئو ژێ‌ لای دی ڤە ئەرزاقی بینن ، عومبارێت گەنمی ئو ئەرزاقی مەهبون لە دەڤەرێ‌ دەرێ‌ ڤان عومبارا ڤەنەت كر هەتا واردات سالا پاش تر هاتبانە. یەعنی هەمی جارا بۆ سالەكی ئەرزاق ئحتیات هەبو هەروەسا فیشەك ئوگول توپ ئو جلكێت لەشكەری ئو هەیی موحتاجیت مە . زور ییت رەحم بوو چو هەیڤ نەبو مساعدا گەلەك عائیلێت بێ‌ حال نەكریا بلا نە پێِمەرگەنە. مە زور جارا هارێ‌ هێزێت جیرانێت خۆكرن بە ئەرزاقی سالا 1975 هێزا دهوكی ئەرزاق هەبو كو دووسالێت دی ژی شەربا.ئەو رەحمەتی ئێنسان بوو بە هەمی مەعناییت ئاخفتنێ‌ ییت رەحم بوو تەماعی لدەف نەبوو دلێ‌ وی نەتچو مالێ‌ خەلكێ‌ قەبیل نەت كر تەعدا لە خەلكی بێتە كر هەكە زانی با پێشمەرگە ئا سەرقولەكی دلێ‌ گوندیەك یی هێلای زور عاجز بوو، ئو هێش زی دا دڵی وی فەقیری خوش كەت چو جارا پشتا نەحەقیی نەت گرت یی ئەمین بو سەر مالە نامیسَت خەلكی.چەند خەڵكی خراب و ئان خرابی تگرن دەزانی "عەلی خەلیل" دووماهی عەفو كرت وەلێ‌ هات دووماهیی خرابا.خرابی نەكرن سەر خاترا باشیل "عەلی خەلیل" هەتا دوژمنی وەختێ‌ ناڤێ‌ "عەلی خەلیل" تینا بە ئحترام بەحسێ‌ وی دەكر. مانی چەند بێژم یاكێمە بەر وەرن دا بچینە دەڤەرا بادینا ئو تایبەت دەڤەرا قەزا دهوكێ‌ ئو هەمی عەشیرەتا دوسكیا كو "عەلی خەلیل" 14 سالا لەگەڵ وان وەرن پسیارا وان بكەن چوا دێ‌ بەحسی رەحمەتی "عەلی خەلیل خۆشەوی كەن. •    تیبینی: ئەم بابەتە لە رۆژنامەی خەبات ژمارەی(3715) لە 3/3/2011 بلاوكرایتەوە.
دیتن: زوهری ئێدلبی. هەولێر بەیان سامی عبدالرحمن لە ساڵی 1965 لەبەغدا لەدایكبووەو ئاوارەی ولاتی ئێران بووە، دوای دوو ساڵ لەوێ‌ مانەوە لە تەمەنی 11 ساڵیەوە چووەتە ولاتی بەریتانیا، قوناغەكانی ناوەندی و دوای ناوەندی و و زانكوی لەلەندەن تەواو كردووە، هەروەها بەكالوریۆسی هەیە لە مێژوودا، دیبلومای وەرگرتووە لە بواری رۆژنامەگەری و بۆ ماوەی 17 ساڵ لەگەڵ چەندین رۆژنامەی بە ناوبانگی ولاتانی بەریتانی و جیهانی كاری رۆژنامەوانی كردووە، بۆ ماوەی 6 ساڵ لە ژاپون ژیاوە و لەوێش كاری رۆژنامەوانی كردووە، لەزمانی ئێنگلیزی و و ژاپونی بە باشی دەزانێت. مانگی 1 ی ساڵی 2005 بووەتە نوێنەری حكومەتی هه‌رێمی كوردستان لە بەریتانیا و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانە.   ئەو لە دیمانەیەكی تایبەتی هەفتەنامەی مێرگەسۆر بەم شێوەیەی خوارەوە وەلامی پرسیارەكانی دایەوە.•    سەبارەت بە بەرنامە و كار و پرۆژەكانی لە ناو ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ئاماژەی بەوە كرد كە پارتی هەمیشە پرۆژەی بۆ خەڵكی كوردستانی پێیە، ئاشكرایە كە پارتی هەمیشە پڕ پرۆژە بووە، شانازیەكی گەورەیە بۆ من كە لە سەر رێبازی بارزانی كە باوكم یەكێ بوو لەو كەسانەی تاكو شەهیدیش بوو لەو رێبازەدا خزمەتی دەكرد، ئەو ژیانە و تەمەنەی كە ماومە لە خزمەتی كوردستاندا دەبم. •    سەبارەت بە پارچەكانی دیكەی كوردستان بەرنامەی تایبەتی پارتی ئەو گوتی: هه‌ر‌وه‌ك له‌ پڕۆگرام و په‌یڕه‌وه‌ی ناوه‌خۆوه‌ هاتووه‌، پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ شێوازه‌ دیموکراسییه‌کان له‌ پێناوی جێبه‌جێکردنی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ کوردستانی پارچه‌ پارچه‌ کراودا تێده‌کۆشێ. ئێمە هەر هەموو كوردین و خۆشك و براین ، دەمانەوێت كورد لە هەر شوێنێكی ئەم دونیایە بێت چارەسەرێكی ئاشتیانەی هەبێت.•       من له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی سیاسه‌توان و کورد په‌روه‌ر له‌ دایک بوومه‌ و په‌روه‌رده‌کراوم. بنه‌ماڵه‌که‌مان هه‌موو کاتێك بڕوایان به‌ خزمه‌تکردنی کوردستان هه‌بووه ‌و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه‌ خۆیان به‌خت کردووه‌.  منیش سیاسه‌تم هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگایه‌وه‌ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌م بکه‌م. هەلبەت بەر لەوەی من سیاسی بم بۆ ماوەی 17 ساڵ رۆژنامە نووس بوومه‌، رۆژنامەنووسیش زۆر نزیكە لە سیاسەت ، جا سیاسەت لە ناو خوێنی مندایە و باوكیشم زۆر پشتگیریی دەكردم بۆ خوێندن و سیاسەت و رۆژنامەوانی. سیاسەت قوربانیدانی دەوێت و ئێمەش قوربانیمانە داوە، قوربانی لە ئێمە سەندووە بەلام ئەم ئازادیەی ئەمرۆی كوردستانیشی داومێ‌، سیاسەت فێری كردم خۆشەویستیم هەبێت بۆ كوردستان و خزمەتی گەلی كورد بكەم.•       بەیان سامی عبدالرحمن بۆ ئایندە تەنها ئارەزۆی ئەوەی هەیە تەنها خزمەتی كوردستان بكات و بەلێنی خۆی بێنێتە دی بۆ خزمەت كردن.•      سەبارەت بە مافی ئافرەت خاتوو بەیان گوتیشی هەموو مرۆڤێك مافی خۆی هەیە و ئافرەتیش وەكو هەر مرۆڤێكی دیكەی ئاساییە، هەموو كەسێك  دەبێت هەول بدات بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی هەروەك ئێمەی كورد و تێكوشانمان بۆ گەیشتن بە مافەكانی خۆمان، ئافرەتیش پێویستە خۆی داوای مافەكانی بكات و هەولی زیاتری بۆ بدات بۆ بە دەست هێنانی. بەراستی جێگەی دلخۆشیە كە هەولێكی جددی لەو جۆرە هەیە ، راستە لە زۆر بوارەوە مافی ئافرەت پێشێل دەكرێت بەلام بە مانای ئەوە نیە كوڵ بدرێت كەموكوری هەیە بەلام هەولی جددیش هەیە. •       سەبارەت بەوە كە ئایا ئەمەڵ هەیە رۆژێك بێت لە رۆژهەلاتی ناوەراست ئافرەت حزبێكی سیاسی دروست بكات، بەیان خان بە زەردەخەنەیەوە ووتی: كوردستان پێشڤە‌چونێكی گەورە‌ بە خۆیەوە دەبینێت كە تەواوی بوار و چین و توێژەكان دەگرێتەوە‌. ئەگەر هەلسەنگاندنێك بكەیت بۆت دەردەكەوێت كە‌ ڕۆڵی ئافرە‌ت لە‌ ناو كۆمەڵگەی كوردی تەكانێكی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە. ئافرە‌تی كورد شان شان بە شانی پیاوەكان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە خەبات و بەرخۆدانی گەڵەكەمان. من گەشبینم كە ئافرەتی كورد رۆژ لە دوای رۆژ ڕۆڵیان بە هێزتر دەبێت، چونكە زەمینەیەكی باش لە ئارادایە كە رێگە بۆ ئافرەتان خۆش دەكات تا ڕۆڵی گەورەتر لە ژیانی رۆژانەەدا كە لایەنی سیاسیش بەشێكی تیببینن.•    یەك لەو شتانەی كە لە كوردستان هەیە و ئازاری دەرونی بەیان خان دەدات ئەو منداڵ و ئافرەتانەن كە داوای پارە دەكەن و بە تایبەتیش ئەو مندالانەی لە سەر شەقامەكان دەستگێڕی دەكەن، ئەو گوتی: زۆر گوناحم بەو مندالانەدا دێتەوە كە لە سەر شەقامەكان و ناو ترافیكی ئوتومبێلەكان شتومەك دەفروشن . ئەمە‌ بووەتە دیاردەیەك کكە دەبێت توێژینەوەی لە سەر بكرێت چارەسەری بكرێت. ئەم دیاردەیە بە راستی بە هیچ شێوەیەك یەك لایەن بە تەنهایی ناتوانێت چارەسەری بكات. ئەمە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیە، بۆیەش دەبێت هەموومان پێكەوە بە حزب و حكومەت و كۆمەڵگا وەك تیمێك پێكەوە رێگە چارەیەكیان بۆ بدۆزینەوەئەمە تەنها شت نیە كە دڵگیرم دەكات، بەلكو بارو دۆخی مناڵانی شەهیدان و بێوەژنەكان و شەقامەكان و سەزایی و دیاردەی زبڵ لە شوێنەكانی دەوروبەری شار شتی ترن كە دلگیرم دەكەن و زۆر لە كاتەكان بیریان لێدەكەمەوە.  •    بە حوكمی ئەوەی رۆژنامە نووس بووە بە تایبەت لە ولاتە پێشكەوتووەكانی وەكو بەریتانیا و ژاپون سەبارەت بە راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان گوتی: میدیای کوردستان هه‌ردوو لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌که‌ی پێوه‌ ده‌بینرێت. لایه‌نه‌ باشه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵێکی زۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنمان هه‌یه‌، وه‌ك گۆڤار و ڕۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیۆن و ماڵپه‌ڕ و رادیۆ. ڕاگه‌یاندنی تایبه‌تمان هه‌یه‌ که‌ جگه‌ له‌ بواری سیاسه‌ت و هه‌واڵ به‌ ته‌نها بوارێك ده‌گرنه‌ خۆ، وه‌ك مۆسیقا، ڕۆشنبیری ، وه‌رزش، ئافره‌تان و مناڵان. ئه‌م حاڵه‌ته‌ بوار ده‌داته‌ هاووڵاتیان که‌ زیاتر له‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی زانیاری، له‌ هه‌مان کاتیشدا بواری کاری زیاتر وهه‌مه‌ڕه‌نگ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دابین ده‌کات. لایه‌نه‌ خه‌راپه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ی پشتگیری دارایی هه‌ندێك له‌ ده‌زگاکانی میدیا ڕوون و ئاشکرا نین، بۆیه‌ش شه‌فافییه‌تی ئه‌م ده‌زگایانه‌ ده‌خاته‌ ژێر هێمای پرسیار. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ش هه‌ندێك له‌و هۆیانه‌ی راگه‌یاندن به‌ هه‌وه‌ستی خۆیان ڕاپۆڕت و بابه‌تی جیا جیا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ به‌بێ هیچ لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون و به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك بده‌نه‌ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که‌ شتیان له‌سه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و بابه‌ت و زانیارییه‌ نا درووستانه‌ بده‌نه‌وه‌ یان ڕاستییان بکه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌کی زۆر خه‌راپه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سه‌ڵات کارده‌که‌ن و ده‌که‌ونه‌ ژێر هێرشی نادرووستی ئه‌و هۆیانه‌ی ڕاگه‌یاندن، به‌ڵکو خه‌راپیشه‌ بۆ خودی ڕۆژنامه‌نووسه‌کان. ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ شێوه‌یه‌کی پڕۆفیشینالیزم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت، وه‌ك کاری پزیشکی ، پارێزه‌ری و ئه‌ندازیاری. ئه‌گه‌ر بته‌وێت ببیته‌ پزیشک یان ئه‌ندازیار یان پارێزه‌ر ئه‌وا ده‌بێت خولی ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌و کارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن. ده‌بێت په‌یڕه‌وێکی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ(ره‌ووشتی ڕۆژنامه‌گه‌ری) ، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و کاره بگاته‌ پێوه‌رێکی قه‌بوڵکراو. به‌داخه‌وه‌ من هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نابینم له‌سه‌ر بوونی ئه‌و شتانه‌ له‌ میدیای کوردی. بێگومان ئێمه‌ کۆمه‌ڵێکی زۆری ڕۆژنامه‌نووسی به‌هره‌دارمان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ گشتی ته‌نها قسه‌ ده‌که‌ن، میدیای ئێمه‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌و بواره‌ زیاتر پڕۆفیشیناڵ بکرێت و خولی ڕاهێنانی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها ستانده‌رێکی تایبه‌ت ده‌ستنیشان بکرێت وه‌ك ئامانجێك بۆ پێکاندنی له‌ کاتی ئه‌نجامدانی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری. ئه‌مه‌ کاری ده‌وێت و پێویستیشی به‌ کات هه‌یه‌، به‌ڵام گه‌شبینم که‌ ده‌کرێت ئه‌نجام بدرێت. •      زوو زوو دەفتەرۆكەكەی دەردەهێناو لە بەر زۆری كارەكانی یاداشت دەكرد چركە بە چركە، بە تایبەت ئەو تەلەفونانەی بۆ دیداری جەنابی دەهاتن شوێن و كاتەكانی زۆر بە رێكی یاداشت دەكرد، وەلامی هەموو پەیوەندیە تێلەفونەكانی دەدایەوە و لە بەر كامی كات لە كوتایی دانیشتنەكەماندا ئاماژەی بەوە كرد كە ناتوانێ‌ لایەنێكی دیاری كراو دەست نیان بكات بۆ بەرپرسیار بوون لە خراپی باری میدیا لە هەمریمی كوردستان ، عێراق لە ژێر دەستی دیكتاتور بووە و كاریگەری ئەوسای رژێمی دیكتاتوری ئێستاش لە سەر هەرێمی كوردستان ماوە ، بەلام ئەگەر كار لە سەر بكەین دەتوانین چارەسەری گرفتەكان بكەین.•       تكایە ئەگەر دەرفەتت هەبێت وەلامی ئەم پرسیارەش بدەرەوە:•    زۆرێك لە خەڵ لە ناو كۆمەڵگای كوردیدا پێیان وایە سیاسەت درۆیە، جەنابت وەك سیاسەتمەدارێك رات چیە سەبارەت بەم وتەیەی ناو خەڵك، بە تایبەت ئەو خەڵكەی ئاستی رۆشنبیریان نزمە؟ ئه‌مه‌ زیاتر پابه‌نده‌ به‌ هۆکاری هاتنه‌ ناو ژیانی سیاسی. ئه‌گه‌ر ئامانجی هاتنه‌ ناو سیاسه‌ت بڕوایی ئه‌و که‌سه‌ بێت به‌ خزمه‌تکرنی کۆمه‌ڵگا و گه‌ل و نیشتیمان، ئه‌وا سیاسه‌ت پیشه‌یه‌که‌ که‌ مرۆڤ ده‌توانێت شانازی پێوه‌ بکات. ئه‌گه‌ر هاتنه‌ ناو سیاسه‌تیش بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و به‌کارهێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت بێت ئه‌وا بێگومان شتێکی خه‌راپه‌ و قه‌بوڵ ناکرێت. له‌ ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌ مێژووی کورددا به‌ گشتی خه‌ڵکێکی زۆر گیانی خۆیان به‌خت کرد له‌ پێناو ڕزگارکردنی میلله‌ته‌که‌یان  له‌ زوڵم و زۆرداری . ئێمه‌ پێویسته‌ شانازی به‌و که‌سانه‌ بکه‌ین و هه‌رگیز له‌ یادیان نه‌که‌ین.
لە یادی 24 ساڵەی  كۆچی دوایی شەهیدی سەركردە ئیدریس بارزانی جوانەمەرگ كە یەكێك لە ئەو كەسانەی ناو بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد كە بە ئاستێكی فراوان كاریگەری هەبووە لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان ، بۆیە بۆ ئەم یادە بە پیویستمان زانی لە گوندی ماڵە سواری سەر بە قەزای مێرگسۆر  چاوپێكەوتنێك بكەین لە گەڵ پێشمەرگەی قارەمانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و راپەرین بەڕێز "ئەحمەد مەلا سواری"  بكەین، هەرچەندە ماوەی چەندین ساڵ دەبێت كە تووشی نەخۆشی بووە، بەڵام خۆشبختانە زۆر بە خۆشحاڵیەوە بە خێرهاتنی رۆژنامەكەمانی كرد وئەوەی كە لە بارەی ژیان و خەبات و ئەزموونی كاك ئیدریسی هەمیشە لە یاد هاتەوە یادی  بۆ رۆژنامەكەمانی خستە روو : دەڤەری بارزان --- سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی پێشمەرگە قارەمانی  كوردستان دڵسۆزی كوردستان "ئەحمەد مەلا سوار" لە ساڵی 1940 لە گوندی ماڵە سواری سەر بە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و نیشتمانخواز لە دایك بووە، لە تەمەنی 5 ساڵی دا بووە كە باوكی "مەلا سوار عومەر" یەكێك لە ئەو قارەمانانەی ناوداری ناو بارزانییەكان بووە و بەشداری لە شۆڕشەكانی بارزانی كردووە و لە 5/9/1945 لە داستانی ناوبانگی مەیدان مۆریك  كە سەركەوتی پێشمەرگە قارەمانەكان بووە و لە گەڵ 5 لە هاورێیانی خۆیان فیدای كوردستان كردووە،  لە تەمەنی منداڵی تاكو گەورە بوونی ژیانی ئاوارەیی و زەحمەت و ئازار و برسیەتی بینیوەو، كاتێك  كە گەورە دەبێت لە سەر  هەمان رێبازی باوكی دەروات، بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی مەزن دەكات و دوایی نسكۆی شۆڕش ئاوارەی ئێران دەبێت، دواتریش وەكو پێشمەرگە و فەرماندە بەشداری شۆڕشی گوڵان و راپەرین دەكات و رۆڵی سەرەكی هەبووە، هەروەها یەكێك لە كەسایەتی نزێك شەهیدی هەردەم ساغ ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بووە، لە بەر ئازایەتی و نەبەردایەتی و لێهاتووی لە كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایەن سەرۆك مسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێبەخشراوە. سەرەتا بەرێزیان بەم شێوەیە باسی شەهیدی هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی كرد: شەهیدی نەمر ئیدرس بارزانی سەركردەیەكی قارەمان و كەسایەتی ناوداری رۆژانی سەختی خەبات بووە، بە حەقیقەت ئەو سەركردەیكی شۆڕشگێر و خەباتگێر بوو و پەروەردەی قوتابخانەی كۆڵنەدانی باوكی بارزانیی نەمر و لە قوتابخانەی باوكی فێری رێبازی كوردایەتی و مرۆڤ دوستی بووە و لە قۆناغە سەختەكان  وەكو پێشمەرگەیەكی كوردستان بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و گوڵانی كردووە. لە پێشمەرگایەتیشدا  پلەی جیاجیای وەرگرتووەو تاكو لە ئاستی سەركردایەتی و عەسكەری رۆڵی بەرچاوی هەبووە،  و ئەو هەموو كاتێك وەكو باوكی خزمەتی بە میللەتی كردووە، هەموو كاتێك لە سەر حەق خەباتی دەكرد و دژی ناحەق بووە. كاك ئیدریس بارزانی یەكێك  جبَی ئومێدی و باوەڕی بارزانیی نەمربووە و  شەهیدی لە یاد ئێدریس بارزانی لە گەڵ برای جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی كە وەكو برای پشت و پەنای یەكتر بوونە كە هەردەم لە دوایی كۆچی رابەری كوردستان بارزانیی نەمری باوكیان پێكهەوە خەباتیان دەكرد بۆ ئامانجەكانی كوردستان. لە بارەی رۆڵی شەهیدی ئیدریس لە شۆڕشی گوڵاندا مام "ئەحمەد مەلاسوار" گوتی شەهیدی نەمر ئیدریس بارزانی لە شۆڕشی گوڵانیش كە درێژە پێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە رۆڵێكی مەزنی گێڕاوە، شەهیدی هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی  توانی لە دوایی نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، لە وەزعی ناخۆش و بارودۆخی سەرخت توانی  رۆڵێكی بش بگێڕێت، بە راستی ئەو توانی دیسان هەموو پەنابەرانی كورد لە ئێران كۆبكاتەوە و شۆڕشی گوڵانی بەرپا كردووە و دیسان ئێمە لە گەڵ سەركردەمان توانییمان بچینە ناو رێزەكانی شۆڕش.  مرۆڤ ناتوانی وەكو پێویست تەعبیری لێ بكات  چونكە ئەو پیاوە مەزنە هەموو ژیان و خەباتی خۆی لە پێناو خزمەت بە میللەتی كورد و خاكی كوردستان تەرخان كرد بوو و لە نێو دڵی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بوو و هەموو فكر و هەستی نەتەوەایەی كاك ئیدریسی جوانەمەرگ بۆ كوردایەتی بوو كە بتوانیت لە گەڵ میللەتی كوردستان ئاواتەكانی كورد بەدەست بهێنێت و لە گەڵ جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی هەردووكیان پێكهەوە لە ناو سەنگەری خەبات و كۆلنەدان بوونە وەكو هاوسەنگەر لە گەڵ پێشمەرگە و جەماوەر بە هەبوونی و نەبوونی شەڕی مان  ونەمانیان بۆ كوردایەتی هەڵبژاردووە، هەردووكیان پەروەردەی رێبازی كوردایەتی بارزانیی نەمر بوون كە رێبازێكی زۆر بە نرخ و گرنگ  بووە و گەورەترین شەرەفیان لەم رێبازە بەدەست هێناوە كە كۆڵنەدان و خەبات كردن بۆ مافەكانی رەوای گەڵی كوردستان بوو.•    لە بارەی رۆڵی ئیدریس بارزانی لە ئاوارەیی و ناو پێشمەرگە و جەماوەری كوردستان دا، مام "ئەحمەد مەلا سواری" بە هەستێكی غەمبارەوە گوتی: لە گەڵ ئاوارەكانی دوای نسكۆی 1975 كە لە ئێران دەژیان، سەرەرای ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كە لە لایەن ساواكی ئێران و شای ئێران  خرا بووە سەریان، هەمیشە چاودیرَی كاك ئیدریس بارزانی یان دەكرد  و رێگەی جموجۆلیان لێدەگیرا، بەڵام سەرەرای ئەو ناخۆشیە توانی هەموو پێشمەرگەكان كۆ بكاتەوە و خەباتی كوردایەتی دەستپێكرد. شەهیدی هەمیشە لە یاد هیچ كات خۆی لە پێشمەرگەكانی جیانەدەكردوە، ئیدریس بارزانی فەرماندە و سەركردەیەك بوو كە هیچ كاتیك جیاوازیەك لە نیوان خۆی و پێشمەرگەكانی دانەدەنا و هەموو ژیانی خۆی بۆ خەباتی كوردستان و بیری لە شۆڕش و نەهیشتی ئازارو مەینەتیەكانی گەلی خۆی تەرخان كرد بوو، كە چون سەربكەون بۆئەزموونەكانی كوردستان. شەهیدی نەمر ئیدریس بارزانی زۆر بە دلێكی فراوان لە گەڵ پێشمەرگە دەژیا  و هەموو كاتێك ئێمە پێشمەرگەكانی ئامۆژگاری دەكرد كە هیچ كاتێك نابی لاواز بین ، بەڵكو دەبی لە سەركەوتن بكەینەوە، چونكە رۆژێك لە رۆژان هەر دەبێ‌ كورد سەركەویت،  جوانەمەرگ خاوەن هەڵویست بوو، بۆیە ئێمەی  پێشمەرگەكان هەموو كاتێك ورەمان بەرز دەبوو و تەحمولی سەختی و برسیەتی و بێ‌ جەل و بەرگیمان دەكرد و سەردەكەوتین،  هەتا شەهیدی هەمیشە زیندوو ئیدریس بارزانی  لە رۆژانی ئاوارەیی ئێران دا پشت و پەنای ئاوارەكان دەبوو، تاكو كێشەی ئاوارەكان چارەسەری بكات،  هەروەها هەر كاتێك ئێمەی  پیشمەرگەكان دەچووینە ناو جەبهەكانی شەڕ، ئەو نوێنەرانی خۆی دەسپارد دەچوونە ناو ماڵی پێشمەرگە، یا خود ئاوارەكانی لە شوێنی دوور دوور كە چ پێداویستی هەبووایە لە توانایدا ئەنجامی دەدا،  بە حەقیقەت شەهیدی لە یاد ئیدریس بارزانی وەكو باوكی زۆر دلسۆز و بەڕەحم  بە ڕێز بوو، هەر كاتێك خەڵك یان جەماوەر یا چەندان كەسانێك كە دەچوونە لای  هەرچەند گلەی زۆر هەبووایە،   لای كاك ئیدریس بارزانی قەناعەتی پێ‌ دەهێنان  بە دڵخۆشی دەگەڕانەوە و ئیشەكانی بۆ جێبەجێ‌ دەكردن، هەروەها لە ئاوارەیی دا لە ئیران ئەو پێشتوانێكی مەزن بوو بۆ ئاوەرەكان و هەمووكاتیك سەردانی ئۆردۆگای ئاوراەكانی دەكرد لە هەر شۆینەك بوونایە و هەتا هەموو كاتێك دەیگوت: پارە وپلە لای من بێ‌ نرخە و هەموو كاتێك ئامادەم جلو و بەرگم بۆ پێشمەرگەكانم بفرۆشم تاكو مەغرور نەبن، هەموو كاتێك سەردانی مالی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی دەكردو دڵی دەدانەوە، بۆیە خەڵكی كوردستان و پارچەكانی تری كوردستان ئەم سەركردە و پیاوە بە رحم و دڵسۆزەیان خۆش دەویست . •    لە بارەی سیفەتەكانی شەهیدی نەمر كاك ئیدریس بارزانی كە زۆر بە غەمباری باسی كرد مام "ئەحمەد مەلاسواری" گوتی:شەهیدی سەركردە" ئیدریس بارزانی" مرۆڤێكی زانا بوو، لە سیاسەت و عەسكەری دا شارەزا و پسپۆر بوو، هەر پیلانێك لە ناو مەیدانی  شەڕی دایڕیشتبووایە  بۆ دوژمن  سەردەكەوت و بە خۆی و پێشمەرگەكانی گەورەترین  دەسكەوتیان بەدەست دەهێناو زەربەی لە دوژمن دەدا،  هەمیشە  عەدالەتخواز و حەق پەرست بوو، ئەو مرۆڤەی خۆش دەویست كە بە حەق قسەی كردبووایە ، مروڤێكی نەرم دنیان و لە سەرخۆ بوو، هەموو كاتێك بێری نەتەوایەتی بە هێز بوو، قەناعەتی بەتێنی بە خوا و پیغەمبەرو دواڕۆژێكی گەش بۆ كوردستان ئازاد هەبووە ، شەهید ئیدریس بارزانی سەركردە  و مرۆڤێكی خوایی  بوو و باوەڕ ناكەم كە رۆژێك لە رۆژان كەس لەم سەركردە مەزنە ناڕەحەت بووبێ‌  و مرۆڤێكی ساكار و سادە بوو، شەهیدلە یاد ئیدریس و بەرێز جەنابی سەرۆك  مسعود بارزانی هەموو كات ئامۆژگاریی و ووتە بە نرخەكانی باوكیان جێبەجێ‌ دەكرد وپلانی بارزانی نەمرچ بووایە ئەوان لە سەر پلانی ئەو دەرۆیشتن.  بە راستی و دروستی شەهید ئیدریس بارزانی یەكێك بوو لە مرۆڤانەی كە من ناتوانم سیفەتە بەرزەكانی باس بكەم لە رووی وەفاداری نموونەیە بووە، كە هەموو سیفاتی  خەباتگێڕ و شۆڕشگێڕ و گیان فیدای تێدا بوو.•    لە كۆتاییدا  مام "ئەحمەد مەلا سواری" بۆ یادی شەهیدی هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی  گوتی:بە حەقیقەت  نابی،  نابێ‌ رۆلی ئیدریسی بارزانی هەمیشە لە یاد رۆژەكانی  سەخت لە ناو چیاكان بە سەرما و گەرما لە بیر بكەین، زۆر بە داخەوە كە لە رۆژی 31/1/1987كە بووە كارەساتێكی دڵتەزێن و زۆرمەزن ، ئەو رۆژەی  ئێستا ئێمە تێداینە، لە سایەی بەرهەمی خەباتی  بارزانیی نەمر و كاك ئیدریس بارزانی   و هەموو شهیدانی قارەمانەكانی پارتی و كوردستانە، جا بۆیە ئێمە دەبی لە سەر رێبازی ئەوان برۆین. جا بۆیە  پێویستە گەنجان و نەوەی ئەمڕۆ فێری  ئەو رێبازە بكەین كە سەر لە سەر رێبازی  رێبازی بارزانی نەمر و ئیدریسی جوانەمەرگ  بڕۆن و لە بەر رۆشنایی ئاموژگاریەكانی بەرێز جەنابی سەرۆك  بڕۆن، هیوادارم كە گەنجان و لاوانی ئەمڕۆ  رۆلیكی  قارەمانانە  ببینن.  كۆتاییدا هەزاران درود بۆ گیانی بارزانیی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە زیندو و هەموو شەهیدانی رزگاری و ئازادی كوردستان دەنێرم. دواجا دەڵێم پێویستە  رێز لەو  پێشمەرگانە بگیرێت  كە بە درێژایی  میژووی بزاڤی رزگاریخوازی كورد خەباتیان كردوە.•    تیبنی: ئەم بابەتە لە رۆژنامەی خەبات ،  ژمارەی (3688) لە 31/1/2011 بڵاو بوویتەوە.
  دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند كه‌له‌شێكی كێوی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان و پشكنینی لاشه‌كان ده‌ركه‌وت به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ مردار بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو لیژنه‌ پێكهێنراوه‌ و پێشنیاری پێویست بۆ رێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر.به‌رپرسی راگه‌یاندن و رۆشه‌نبیری فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان "حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ری" به‌ ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: له‌  20/ 12 /2010 له‌ جه‌وله‌یه‌كی مه‌یدانی چه‌ند كه‌له‌شی تازه‌ی كێومان دۆزییه‌وه‌ كه‌مردار بوونه‌ته‌وه‌ دوایی به‌ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ تاقیگه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان بۆمان ده‌ركه‌وت پێش مانگێك مردوون هۆیه‌كه‌شی بۆ ڤایرۆسێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ ناوی "PBR" كه‌ ئه‌مه‌ ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه‌و زوو بڵاو ده‌بێته‌وه‌.هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ناو ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كانیش بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ هۆیه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ وشكه‌ ساڵییه‌ و زیاتر له‌ ناوچه‌ی مێرگه‌ سۆر بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ له‌ گونده‌كانی "روتی سه‌ركۆ, دۆڵی ئه‌شكه‌وتێ, گه‌لی جادر, گه‌لی سۆران, كانی دێر, چه‌می ماكۆزیان, دۆره‌یێ سه‌رشاخ, گه‌لۆك, زراران" له‌ ئاژه‌ڵه‌كانی خۆماڵی زیاتر تووشی مه‌ڕ و بزن ده‌بێت."حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ری" ئاماژه‌یدا: بۆ كۆنترۆل كردنی ئه‌و فایرۆسه‌ چه‌ند ڕێگامان گرتۆته‌ به‌ر و ئاگاداری چه‌ند به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی  كۆنگره‌یه‌كی فراوان له‌ باره‌گای فه‌رمانده‌ییمان ببه‌سترێت, ئه‌وه‌بوو له‌ 16/4 به‌ ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ و جێگری فه‌رمانده‌ و به‌رپرسی راگه‌یاندن و رۆشه‌نبیری به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یته‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشییه‌ درمه‌كان و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ژینگه‌ و به‌رێوه‌به‌ری دارستانی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كۆنگره‌یه‌ك به‌سترا.روونیشیكرده‌وه‌:  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ كرا بڕیاردرا دوو لیژنه‌ پێك بێت ئه‌وانیش لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی و لیژنه‌یه‌كی باڵا بوو, لیژنه‌ی باڵا له‌ 7 كه‌س پێكدێت بریاردرا هه‌فتانه‌ له‌ باره‌گای فه‌رمانده‌ییمان كۆ بوونه‌وه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر  و پێداویستییه‌كان كۆنترۆلكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ دابین بكات.ه‌ باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی مردار بوونه‌ته‌وه‌ "مه‌حه‌مه‌د عه‌سكه‌ری رایگه‌یاند: تائێستا 200 تا 250 ئاژه‌ڵی كێوی  مردار بوونه‌ته‌وه‌.بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ وتی: "سه‌رۆك بارزان"یش گرنگی به‌و بابه‌ته‌ ده‌دات و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌ باره‌گای فه‌رمانده‌ییمان پێشنیارمان كردووه‌ چه‌ند بیرێك هه‌ڵكه‌نین و به‌ بۆری ئاو  بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ بگوازینه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و ئاوه‌ی له‌ شاخ هه‌یه‌ پیس بووه‌ و ئاژه‌ڵی خۆماڵی و كێوی تێكه‌ڵ بووینه‌ هه‌روه‌ها پێشنیارمان كردووه‌ ده‌رمان بخه‌ینه‌ ناو ئاوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بخواته‌وه‌ و ببێته‌ چاره‌سه‌ر.له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا به‌رپرسی راگه‌یاندن و رۆشه‌نبیری فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانیشمان پێكهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بكات  و هه‌فتانه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌بی باڵا كۆ بێته‌وه‌.
لە یادی  65 ساڵەی هاتنەوەی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مەهاباد كە بە سەرۆكایەتی پێشەوای كوردان قازی محەمەد و و بەهاوكاری بارزانیی نەمر دامەزراوە، بە ئەركی خۆمان زانی كە لە دەڤەری بارزان لە گوندی مامیسكی سەردانی پێشمەرگەیەكی قارەمانی كوردستان  بكەین  كە ئەویش ئەویش" مامەس رەشید حەسۆ مامیسكی" 87 ساڵانە، كە بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان و بەرگریكردن لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد و چوونی بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران وبەشداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول وگوڵانی پێشكەوتنخواز، لە بەر خەبات و قارەمانەیەتی لە كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایەن  جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی میدالیای بارزانیی نەمر وەردەگرێت. جا زۆر بە خۆشحاڵیەوە باسی رۆژانی سەرسەختی خەباتی دەكرد و بۆ ئەم یادە هاتە بەمجۆرە هاتە ئاخەوتن.دەڤەری بارزان --- سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی پێشمەرگەی دڵسۆزی كوردستان "مامەس  رەشید حەسۆ مامیسكی" لە ساڵی 1924 لە گوندی مامیسكی لە بنەماڵەیەكی جووتیار و كوردپەروەر سەر بە دەڤەری بارزان لە دایك بووە، بەم شێوەیە باسی  ژیانی منداڵێتی و بوونی بە پێشمەرگەی كوردستان كرد:بارزانیی نەمر كەسێكی  شۆڕِشگێڕ بوو، كەس نەبوو جگە لە ئەو داوای كوردایەتی بكات ‌وئێمە گەیشینە ئەو قەناعەتە كە دوژمن نەیاندەهێشت  بە ئازادی كارەكانی خۆمان بكەین، لە دەڤەرەكەمان زۆرڵمیان لە ئێمە دەكرد وەكو ئەوەی  نەخۆشخانە و قوتابخانە و .....هتد لە دەڤەری ئێمە دابین نەكرابوو و هەتا ئێمەیان كە بە زۆرداری  دەناردە عەسكەری و ناعەدالەتی زۆریان دەرحەق دەڤەری ئێمە دەكرد، لە ساڵی 1943    كاتێك  رابەری كورد بارزانیی نەمر و هاوڕێیانی لە سلێمانی گەڕانەوە  دەڤەری بارزان و ئێمە كۆمەلێك گەنج و لاو  كە لە عەسكەری لە رەواندز بووین، دوای عەسكەریمان بە جێهشت گەڕاێنەوە دەڤەری خۆمان  و پەیمانمان دا كە لە گەڵ  رابەرمان خەبات بكەین بۆ كوردستان ، ئێدی  منیش لە گەڵ هاورێیانمان  لە گوندی بنی بیا  پەیوەندیمان بە جەنابی بارزانیی نەمرمان راگەیاند ئێمە نامانەویت خزمەتی رژێمی داگیركەران بكەین، بەڵكو لە هەبوون و نەبوون دا لە گەڵ بارزانیی نەمر  دابین، دواتر بارزانیی نەمر قبووڵی كرد و من بوومە پێشمەرگە وچەكی شەرەفم لە شان كردو گەیشتم بە ئاوات و خوزگەی خۆم،  لە شۆرشی دووەمی بارزان هەرچەندە  دەتوانم بڵێم هێزی ئێمە لە بەرامبەر دوژمن زۆر كەم بوو بەڵام  هەر سەردەكەوتین و زەربەمان لە دوژمن دەدا، لە چەندین داستان بەشداریم كرد، بەڵام داستانی مەیدان موریك بوو، كە داستانی بە ناوبانگ بوو كە بە سەدان دوژمن تێدا كوژران . هەر چەندە هێزەكانمان كەم بوون، بەلام توانایان هەبوو چەندین بەرامبەر زیان لە دوژمن بدەن، چونكە پێشمەرگەكان بیروباوەڕیان زۆر بوو،  كە ئەوەش هەموو بۆ ئێرادەی  ئەو بیروباوەری دەگەڕاێەوە كە رابەری كوردستان بۆ سەربەخۆ و ئازادی خاكی كوردستان خەباتی دەكرد و هەمیشە لە ناو پێشمەرگە دا بوو بە یەك دڵ و  بە بێ‌ جیاوازی،  جا بۆیە  ئێمە سەردەكەوتین. لە بارەی چوونی لەشكری بارزانییەكان بۆ كوردستانی رۆژهەلاتدا مام "مامەس مامیسكی" بە غەمبارییەوە گوتی: دوای شۆڕشی دووەمی بارزان خوالێخۆشبوو شیخ ئەحمدی بارزان و بارزانیی نەمر لەگەڵ  لەشكری بارزانییەكان بە ماڵ و خێزان   چووینە ناو خاكی رۆژهەڵاتی كوردستان و لە مەرگەوەر و تەڕگەوەڕ هاتینە پێشوازی كردن لەلایەن خەڵكی هەموو ناوچەكانی سنوری رۆژهەڵاتی كوردستان و پێشوازیەكی زۆریان لە ئێمەیان كرد و لە روی دابین كردنی و جل و بەرگ و خۆراك و هەموو روویەكەوە و تەنانەت لە بواری تەندروستی هاوكاری زۆری ئێمەیان كرد. خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی بارزان لە مەهاباد نیشتەجی بوو  و بارزانیی نەمر و هاوڕێیانی لە گوندی میراوە لە ناوچەی سەردشت نیشتەجی بوون و ئێمەش بە سەر ناوچەكان و گوندەكان دابەش كراین، ئێمە و چەند خێزانە بارزانی لە گوندی حەسەن نوران نزیك شنۆی نیشتەجێبووین  و دوای گەیشتنمان ئێمە بەگەنج و لاو و پیر لەشكری بارزانییەكان  ناونوسمان كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد. لە یادی هاتنی رۆژی شكوهداری كۆمارەكە مام "مامەس مامیسكی" چاوەكانی پڕببون لە فرمیسك وگوتی:دوایی  ئەوەی ناونوس كراین و ئێمە چووینە سابلاغ و دەبوایە لە كاتی وەرگرتن سیلاح سوێندمان خواردبووایە، من یەكێك لەوانە بووم چەكم وەردەگرت  لە گەڵ هاوسەنگەرانم سوێندمان دەخوارد كە نابی خیانەت لەم كۆمارە بكەین و دەبی بەرگری بكەین، دوای چەند مانگێك چووینە مەشقی عەسكەری، دواتر بەرپرسە گەورەكان و قازی محەمەد داوایان لە بارزانیی نەمر كرد كە بەشداری بكات لە دامەزراندنی ئەم كۆمارە و كوردستانیكی ئازاد. رۆژی 22/1/1946 كۆماری  كوردستان لە  مەهاباد لە ژێر سەركردایەتی پێشەوای كوردستان قازی محەمەدراگەیەنرا،  لەم روژەدا بۆ كەم جار ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە مەیدانی چوارچرا لە شاری مەهاباد بە سەرۆكایەتی پێشەوا قازی محەمەد و بارزانیی نەمر هەڵَگرا و خەڵك لەم رۆژە پرشنگەدارە دا دەستیان بە خۆشی و ئاهەنگ و شاهیگێڕان كرد و پێشوازییەكی زۆر گەرمیان  لە سەركردەی كورد بازانیی نەمر و هاورێیانیان كرد و شیعر و سرودیان دەخویندەوە و دواتر كابینەی كۆمار دامەزرا هاوكاری تەواوی خەلكیان دەكرد لە گشت روویەكەوە .لە بارەی رۆڵی رابەری كوردستان  بارزانیی نەمر لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد دا مام "مامەس مامیسكی" گوتی:دیسان لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد ئێمە بە هەمان رۆحیەوە چووینە ناو سەنگەری خەبات و بەرخودانی و لە گەڵ رابەرمان بەرگریمان لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد كرد و هەروەها من بەشدار بووی چەندین داستان وەكو مەل قەرەنی، شەڕی گەورەی سەقز و میانداوب و هتد.. ،بارزانیی نەمر رابەرایەتی عەسكەری ئەم كۆمارە دەكرد و لە گەڵ پێشمەرگەكانی بە یەك ئێمان و باوەری خەباتی دەكرد و هەتا بارزانیی نەمر لە ناوبەرەكانی شەڕ هەموو كاتێك هاندەری ئێمە پێشمەرگەكان بووە و دیفەرموو: ئێمە نابی لە شكست بی ئومید بین و دەبی هەموو كاتێك بیر لە سەركەوتن بكەینەوە ، چونكە شەڕی ئێمە لە پێناو شەرەف و كەرامەتە و دەبێ‌ هەموو ئیرادەیەك بەرگری لە خاك و نیشتمانمان بكەین  و تا دەستم تفەنگ بگرێ‌ بۆ ئازادی كورد تێ‌ دەكۆشم، من دەمەوێ‌ ئاڵای كوردستان هەڵبكەم و نەهێڵم چیتر كوردستان ئەسیر و داگیر كراو بێت.  بارزانیی نەمری رابەر  خاوەن هەڵویست بوو و نەتەوەی خۆی خۆش دەویست و بە بی جیاوازی بۆ خاكی كوردستان خەباتی دەكرد ، بارزانیی نەمر  دەیفەرموو:  كوردستان هەر كوردستانە چ لە ئەو دیوە یان سنوری تر ئێمە دەبی  تا ئاخرین نەفس و فیشەك شەڕ بكەین و نەهیڵێن بستیك لە خاكی ئێمە داگیر بكەن  و كوردستان یەك پارچەیە و ئەو سنورەی جیای دەكاتەوە دەستكردە. بۆیە دەڵێم بە باوەڕەوە واز لە بستێك خاكی كوردستان ناهێنم  بۆیە تەنها ئامانجی رابەری كورد  بارزانیی نەمر ئازادی كورد و سەربەخۆیی كوردستان بوو، ئێمە پێشمەرگەكان بە مان و نەمان  تەحموولی سەرما و برسیەتی و تینویەتی و بێ‌ جل و بەرگی دەكرد و خۆمان  بۆ رابەرمان و كوردستان فیدا دەكرد. لە بارەی پەیوەندی نیوان پێشەوا قازی محەمەد و بارزانیی نەمر لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد دا مام "مامەس مامیسكی" گوتی: بە حەقیقەت بارزانیی نەمر پەیوەندی  زۆر پتەو لە گەڵ پێشەوای كوردان قازی محەمەد هەبوو. چونكە هەموو كاتێك بارزانیی نەمر بە  پێشەوا قازی محەمەدی  بە پێشوای كوردان و سەرۆك كۆماری مەهاباد لە كوردستان  تەماشا دەكرد، بە هەمان شێوە پێشەوای كوردان قازی محەمەد زۆر رێزی و ئیحترامی لە  بارزانیی نەمر دەگرت كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بوو و هەتا لەیادمە هەردوكیان پێكهەوە سەردانی ناو بەڕەكانی شەڕیان دەكرد و هاندانی ئێمە پێشمەرگەكان دەدا كە چۆن خۆڕاگر بین بۆ ئەوەی بتوانین خزمەت بە میللەتی كورد بكەین. بە داخەوە كە كۆماری كوردستان لە مەهاباد زۆری نەخایاند دوای  تێكچوونی كۆماری كوردستان  لە مەهاباد كە  رابەری رۆحی كورد بارزانیی نەمر چەندین جار بە پێشەوا قازی محەمەدی فەرموو: پێشەوا  تۆ خۆت بە دەستی ئەم دوژمنانە مەدە، چونكە من بە خۆم دەزانم كە هەر كاتێك  ئەو دوژمنانە دەستیان بگاتە تۆ دەتكوژن وەرە لە گەڵمان بڕوێن  وپەیمان و بڵێم  دەدەم  هەتا ماوەم بە خۆم و هەڤاڵانم بەرگرێت لێ‌ دەكەم پەیمان و ئەگەر نانێك هەبێت پێكەوە دەیخۆین ، ئەگەر سەركردەیەكی وەك تۆ لە دەست بدات بەڵام  پێشەوا قازی محەمەد ژیانی خۆی فیدای هاونیشتمانەكانی كرد و ئاڵایەكی كوردستان لە گیرفانی دەرهێنا و بارزانیی نەمری گوت: ئەمە ڕەمزی كوردستانە دەتدەمێ‌ وەكو سپاردەیەك لات بێ‌، چونكە پێموایە تۆ لە هەموو كەس باشتر پارێزگاریی لێدەكەی و بارزانیی نەمرپەیمانی دا  كە دڵ و گیان ئاڵایی كوردستان بپاریزێت دواتر پێشەوا قازی محەمەد داوا ی لە بارزانیی نەمركرد هەرچی زووتر مەهاباد بەجێبهێلێت ،  دوایی هەردو پێشەوا قازی مەحمەد و بارزانیی نەمر پر بە غەمباری  ماڵاوایی یەكتر كرد، بارزانیی نەمر  رووی كردە نەغەدە و لە ماڵی حاجی ئیلخانی بە رادیۆ بیستی لەشكری ئێران گەیشتنە مەهاباد پێشەوای كوردان قازی محەمەد ژیانی خۆی و هاورێیانی  فیدای هاونیشتمانی كرد . لە كۆتاییدا بۆ یادی 65 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە چوارچورای مهاباد دا مام "مامەس مامیسكی" گوتی:دوای تێكچوونی كۆماری كوردستان لە مەهاباد لەشكری بارزانییەكان لەگادەر لێكبووینەوە بەشێك لە گەڵ خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی بارزان بە ماڵ و منداڵەوە گەڕانەوە كوردستان و منیش یەكێك لە 500 كەس لە هەڤاڵی بارزانیی نەمر بووم كە لە گەڵ رابەری بزوتنەوەی كوردستان رێگای سەرسەخت و دوژوار و مان و نەمان و لە ناو كەمینەی دوژمنان و برسیەتی و سەرما و رێگای دورو رێژمان بۆ ئامانجەكانی كوردستان هەڵبژارد و خۆمان گەیاندە وڵاتی سۆڤیەت و پاش (12) ساڵی ئاوارەیی و دەربەدەری و گەڕاینەوە بۆ خاكی پیرۆزی كوردستان و بەشداریمان لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانمان كرد، دەمەوێت لە كۆتایی ئەوە بڵێم كە ئەو ئاڵایەی كە پێشەوا قازی محەمەد دایە دەستی بارزانیی نەمر بە شانازی و فەخر لە كوردستان شەكایەوە و هەروەها ئەو خەبات و ماندووبوونەی پێشەوا  قازی محەمەد و بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو سەركردەكانی تری كورد بە فیرونەچووە و ئەوەی ئەمرۆ ئێمە تێداین بەرهەمی خەباتی ماندوو بوونی ئەم قارەمانانەن. و نابی ئەم دەسكەوتانە لە یاد بكەین و لە سایەی ئەوان دەسكەوتانە خاوەن پەرلمان و حكوومەتی كوردستان و سەرۆكی هەریمی كوردستان مسعود بارزانی كە لە سەر رێبازی باوكی كە هەمان هەڵویستی و خۆراگیری هەیە بۆ ئەم ئەزموونەی كە لە كوردستان بەرقرارە و هەتا ماوەم خۆم بە پێشمەرگە بارزانیی نەمر و كوردستان دەزانم  .سوپاس بو ئیوەی بەرێز و رۆژنامەی خەباتان دەكەم كە ئێمە بە سەر دەكەنەوە و سڵاو درود بۆ هەموو شەهیدەكانی كوردستان و سەر قافلەیان بارزانیی نەمر و كاك ئیدریس دەنێرم  ، هەر بژی كورد،  هەر بژی بارزانی. تیبنی: ئەم بابەتە لە  رۆژنامەی خەبات ژمارەی (3681) رۆژی یەك شەممە 23/1/2011 بڵاوبوویتەوە.
سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوور لەماوەی ڕابردوودا لە بوارە جیاجیەكاندا  خزمەتێكی زۆری گەنجانی مێرگەسوور و دەورووبەری كردووە سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوور بە چەندان چالاكی جۆراو جۆر لە بوارە جیاجیەكاندا لە ماوەی ڕابردوودا خزمەتی گەنجانی ناوچەكانی مێرگەسووری كردووەسەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوور لە ساڵی 2007 لە شارۆچكەی مێرگەسوور دامەزراوە، تاكوو ئێًستا توانیوەتی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا  خزمەتێكی زۆر بە چین و توێژەكانی شارۆچكەی مێرگەسوور و دەورووبەری بكات، بە تایبەتی  چینی گەنجانی مێرگەسوور و دەورووبەری، هەروەها تاكوو ئێستاش سەنتەری ڕۆشنبیری كۆمەلایەتی مێرگەسوور دوو كۆنفڕانسی بە سەركەوتووی بەستووە، بۆ زیاتر ئاشنا بوون لە سەر كاروو چالاكییەكانی سەنتەری ڕۆشنبیری مێرگەسوور، لە دیمانەیەكی هەفتەنامەی (گەنجان)ـدا  سەرۆكی سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوور ( پیران ئەمیر)  گوتی: "سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوور لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا توانیوەتی  چەندین چالاكی جۆراو جۆر لە بوارە جیاجیەكان دا خزمەتی گەنجانی ناوچەكانی شارۆچكەی مێرگەسوور و دەورووبەری بكات، هەروەها  هەر دوو ساڵێك جارێك  سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوور، كۆنفڕانسی خۆی دەبەستێت، یەكەم كۆنفڕانسیشی لە 16/12/2007 لە ژێر دروشمی (بۆ زیاتر خزمەت كردن بە بواری فەرهەنگی و كلتوری و مێژوویی و ڕۆشنبیری دەڤەرەكە), هەروەها كۆنفڕانسی دووەمیش لە 25/5/2010 لەژێر دوروشمی (هزرو بیاڤ بۆ ئایندەیەكا گەش ).بەستووە، بۆ ساڵی 2011  سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوور لە بەرنامەی دایە چەندین چالاكی تر لە بوارە جیاجیەكان خزمەت بە چینی گەنجان بگەینێت لە ناوچەكانی مێرگەسوور.                                                                  پێگەی ئافرەت لە ناو ڕۆشنبیری دەڤەرەكەو سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوور چۆنە؟لە كۆنفڕانسی یەكەمی سەنتەردا ئەتوانم بلێم،  تاڕادەیەك پێگەی ئافرەت لەناو سەنتەر لاواز بوو،  ئەویش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بۆ یەكەم جار سەنتەرێك لە سنورەكە  بكرێتەوە و هەروەها نەبوونی ئافرەتیش لە بواری رۆشنبیری لەوكاتەدا كە كەم بووە،  بەڵام ئێستا خۆشبەختانە لەناو خودی سەنتەرەكەمان 3 ئافرەت دەستەی كارگێرین و زۆریش چالاكن ئێمە یەكەم سەنتەرین كە لەكۆنفرانسەكەماندا سیستەمی (كۆتا) پەیڕەو بكەین، لە ناوچەكەش دا ئەتوانم بلێم وەكوو پێویست ئافرەت لە بواری رۆشنبیری دا رۆڵی خۆی نەبینیوە ئەتوانم بلێم ئافرەتانی ئێمە نەیان تواینوە ڕۆلێكی كاریگەر لەم بوارەدا و  هەروەها لەبوارەكانی  هونەری دا ب بینن، سەرەرای هەبوونی ئازادیەكی باش بۆ ئافرەتان لەدەڤەرەكەمان كە لەلایان دایك و باوكەكانیانەوە ڕێگریان لێ ناگرێت بەڵام من پێم وایە كە خودی ئافرەت كەم تەرخەم بوویە لەم بوارەدا. تا چەند سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوور توانیوەتی  خزمەت بە گەنجان بكات؟ئێمە وەك سەنتەری ڕۆشنبیری كۆمەلایەتی مێرگەسوور، سەنتەرێك نین تایبەت بین بە گەنجانەوە بەڵام لە زۆربەی چالاكیەكانمان دا گەنجان سوود مەندبوونە، بەڵام بەهۆی كەمی میزانیە من دەڵێم لە زۆربەی سەنتەرەكانی تر چالاك ترین كە بڵاوكراوەمان هەبێت رۆژنامەی ئەلكترۆنی و هەروەها زنجیرە كتێب چاپ بكەین وهەبوونی كتێبخانەیەكیش كە 2000 كتێب لەخۆی دەگرێت و هەروەها كردنەوەی  خول و و وۆرك شۆپ و سمینار و ئەنجامادانی كونسێرت زۆرێك لەچالاكیەكانی تر  بكەین بۆ هەر مانگێك چەند چالاكیمان هەیە. ئەو چالاكیانەش هەموویان سوودێكی زۆریان هەیە بۆگەنجان. تا چەند سەنتەری ڕۆشنبیری كۆمەلایەتی مێرگەسوور لە ئاست داخوازی و داواكارییەكانی گەنجانی مێگرگەسوور بووە؟ ڕەنگە نەمان توانی بێت وەكوو پێویست خواست و داواكاریەكانی گەنجەكانمان بهێنێتەدی،  ئەویش هۆكارەكەی بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەگەڕێتەوە،   برێكی كەم بەخشین  دەدات بە سەنتەری ئێمە تاكوو ئەو بەخشینەش  تاكوو  وەردەگرین، نیوەی تەنیا مەسروفاتی وەرگرتنەكەیە  زۆر جار بۆ وەرگرتنی بەخشینی مانگانە  4 تا 5 جار سەردانی هەولێرمان كرد بێت من لێرەوە ئەمەوێت بلێم، بەداخەوە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان  وەكوو پێویست ئاوڕی لە سەنتەرەكانی دەرەوەی شار ناداتەوە،  هەروەها هیچ هەڵسەنگاندنێكیش بۆ سەنتەر و كارو  چالاكییەكانی ناكات،  ئەمەش هۆكارێكە بۆ بێ ئومێدبوونی ئەو سەنتەرانەی كارو  چالاكییەكانیان بە باشی ئەنجام دەدەن، بەڵام دەمانەوێت بە هەر چ شێوەیەك بێت زیاتر خزمەتی گەنجانی مێرگەسوور و دەورووبەری بكەین. تا چەند ڕاستە سەنتەرو كۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان هیچ كاریگەرییان  لە سەر پڕۆسەی ڕۆشنبیری نیە لە نێو كۆمەڵگەی كوردی دا؟ بەڕای من بە گشتی نالێم، هیچ كاریگەریان نیە بەڵام وەكوو پێویست نەیان توانیوە ئەو ڕۆلە ب بین، رەنگە سەنتەر یان رێكخراویش هەبێت توانی بێت ئەم ڕۆلە ب بینێت جیاوازی لەنێوان سەنتەر و رێكخراوەكان هەیە نابێت بەیەك چاو سەیری هەمووویان بكرێت،  بەڵام بەڕای من ئەمەش كەم تەرخەمی وەزارەتی رۆشنبیریە چونكە وەزارەت ئەو سەنتەرانەی كارو چالاكیان بە باشی ئەنجام دەدەن هیچ جیاوازی یەكیان نیە لەگەڵ ئەو سەنتەرانی هیچ كارێك ناكەن  وەك یەك سەیر دەكات، هەروەها داب و نەریتی كۆمەڵگەیەكەمان ڕێَگرە لە بەردەم زۆرێك لە چالاكییەكان، پێویستە سەرەتا ئەم كۆمەڵگەیە بگۆڕین كە بەڕای من ئەویش كاری پەروەردەیە بە ژمارە یەك دوای ئەوە كاری ڕێكخراوەكان كۆمەڵگەی مەدەنیە، هەروەها وەزارەتیش كەم تەرخەمە لەم ڕوویەوە جونكە هیچ هەڵسەنگاندنێك بۆ سەنتەرەكان ناكات و بەخشینی مانگانەش ئەدات بەزۆرێك لە و  سەنتەرانەی بە باشی كار ناكەن،  بێ ئەوەی كە بزانن ئەو سەنتەرانە چ دەكە من ئەمە بە بەڵگەوە دەڵێم من خۆم سەرۆكی سەنتەرم رۆژێك نەوەزارەت نەك بەرێوەبەرایەتی گشتی نە بەرێوەبەرایەتی سەنتەرەكان داوای پلان و بەرنامەیان لە من نەكردووە تەنیا لە كاتی وەرگرتنی میزانیە داوای وێنەی چالاكیەكان دەكەن،   بەداخەوە هەندێك لە سەنتەرەكان وێنەی چالاكی رێكخراوەكانی تر یان دەدەنێ نامەوێت ناوی هیچ رێكخراوێك و سەنتەرێك بهێنم بەڵام هەبووە حیزب لە سنووری خۆی چالاكی كردووە ئەوان لە ڕاپۆرتی خۆیان و سیدی چالاكیەكانیان بۆ بەرێوەبەرایەتی سەنتەرەكان بردووە كە ئەمەش ئەوە دەگەینێ كە هیچ بەدوا داچونێكی بۆ سەنتەرەكان نیە.زیاترلە چ بوارێكدا سەنتەری ڕۆشنبیری كۆمەلایەتی مێرگەسوور چالاكییەكان ئەنجام دەدات؟ زیاتر لە بواری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی دا ئێمە چالاكیەكان ئەنجام دەدەین وەكوو سمینار و ورك شۆپ و هەروەها وەكوو راگەیاندنیش هەبوونی بڵاوكراوەیەكی پانزدە رۆژی ماڵپەرێكی ئەلكترۆنی و بڵاوكردنەوەی كتاب هتد. بەرنامە و پلانەكانی سەنتەری ڕۆشنبیری و كۆمەلایەتی مێرگەسوو چیە بۆ گەنجانی شارۆچكەی مێرگەسوور و دەورووبەری لە داهاتوودا؟ ئێمە وەكوو سەنتەر بۆهەر6 مانگ جارێك بەرنامەی كاركردنی خۆمان دادەرێژین،  بەپێی ئەو بەرنامەیە كار دەكەین،  سەنتەری ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی مێرگەسوور،  سەنتەرێك نیە تایبەت لە بواری گەنجانەوە،  بەڵام لە زۆربەی چاڵاكیەكانیشمان زیاتر گەنج سووود مەند بوونە،  بەڵام لە كاتی دانانی بەرنامەكانی شەش مانگ جارێك هەول دەدەین لە بەرنامەدا چالاكیەكانمان گەنجانیش دەگرێتەوە،  ئەگەر نەتوانین هەموو لە و بەرنامەی خۆمان ئەنجام بدەین هەول دەدەین هەندێك لە و چالاكیانە ئەنجام بدەین كە سوودی هەبێت بۆ گەنجانمان. ئەو كێشەو گرفتانە ڕوو بەڕووی سەنتەری ڕۆشنبیری كۆمەلایەتی مێرگەسوور دەبنەوە؟كێشە و گرفتەكانی ئێمە وەك سەنتەری ڕۆشنبیر مێرگەسوور لە سەنتەری شارۆچكە و  چوار شارەدێیەكانی سنوورەكەمان زۆر فراوانە،  بەڵام بەهۆی نەبوونی میزانیەیەكی باش و نەبوونی هۆل لە شارۆچكەی مێرگەسوور و نەبوونی هیچ دەزگاو رێخراوێكی تر لە سەنتەری شارۆچكەدا كاری ئێمە گرانتر دەكات، جونكە دەبێت  نەك تەنیا چالاكیەكانمان لە سەنتەری شارۆچكە ئەنجام بدەین بەڵكوو دەبێت لە هەر چوار شارەدێیەكانی شارۆچكەی مێَرگەسۆریش چالاكی  ئەنجام بدەین   كەچی  هندێك سەنتەری ڕۆشنبیریی هەن منحەیان زۆرە و كەم چاڵاكی ئەنجام دەدەن و كاریگەریان لە سەر كۆمەڵگە نیە؟ئەمە راستە هەندێك لە و سەنتەرانەی منحەیان زۆرە كە ناتوانن وەكوو پێویست رۆلی خۆیان ب بینن بەڵام با ئەوەش لەبیرنەكەین هەندێك سەنتەریش هەیە زۆر چالاكانە كاردەكەن سەرەڕای كەمی منحەیان،  سەنتەری ڕۆشنبیری كۆمەلایەتی مێرگەسوور،  وەكوو كورد دەڵێن "هیچ كەسێك ناڵێت دۆی من ترشە" بەڵام من تاكوو ئێستا هیچ سەنتەرێكم لە سەنتەری خۆمان چالاكتر نەبینیوە كە چی هیچ پشتگیریش وەكوو پێویست لە ئێمە نەكراوە،  ئێمە سەرەڕای هەبوونی چالاكیێكی زۆر مانگانە كە ئەنجام دەدەین،  ئێمە مالپەرێكی باشمان هەیە كە ئەومالپەرەش تەمەنی زۆر كورتە بەڵام بۆ زانیاری خوێنەران، لە دوو ڕاپرسی دا یەكەم ماڵپەر بووە و هەروەها هەبوونی بڵاوكراوەیەكی پانزدە رۆژی بە هاوكاری (رەواج حاجی مێرگەسووری ) ئێمە دەری ئەكەین، هەروەها ئێمە زنجیرە كتێب چاپ دەكەین و كتێبخانەشمان هەیە.هۆی چیە بۆشاییەكەی زۆر لە بواری ڕۆژنامە نووسی لە ناوچەكە هەیە؟ ئێمە كۆمەلێك رۆژنامەنووسی باشمان هەیە بەڵام لە سنووری سەنتەری شارۆچكە و  هەر پینج شارەدێیەكانی سەر بە و  شارۆچكەیە ، هەروەها چەند دەزگاو رێكخراوێك و  چوار سەنتەری تر لە ناوچەكە هەن، تەنیا ئێمە  بڵاوكراوەیەكمان هەیە هەر دوو هەفتە جارێك دەردەچێت، ئەویش ناتوانێت وەكوو پێویست خزمەتی ناوچەكە بكات،  چونكە بڵاوكراوەی مێرگەسووریش خۆ بەخشانە بەرێوە دەچێت،  بەڕایی من ئەویش ناتوانێت تا ماوەیەكی درێژ بەردەوام بێت،  لەبەر نەبوونی پشتگیری، ئەویش وەكوو بڵاوكراوەی ڤیان و گۆڤاری مێرگەسووری لێ دێت، ئەگەر بێت و بەم شێوەیە هەر خۆبەخشانە بێت بەڕایی منیش ئەویش بۆ شایەكی زۆر گەورەیە كە شارۆچكەیەك نێزیكەیی 50 هەزار كەس بێت بەداخەوە هیچ رۆژنامە و گۆڤارێكی نەبێت جكە لە بڵاوكراوەی مێرگەسوورنەبێت. نەبوونی هۆلی ڕۆشنبیری لە ناوچەكە تا چەند كار دەكاتە سەر كارەكانی ئێوە؟ لە سنووری خۆمان هیچ هۆلێك نیە تەنیا ل,ن. "مێگەسۆر"ـی پ.د.ك  هۆلێكی  هەیە كە هۆلەكەش وەكوو پێویست نیە بەڵام لە بەرنەبوونی هۆل ئێمە هەموو چالاكیەكانی خۆمان لە و هۆلەدا ئەنجام دەدەین بەڵام بۆ ئێمە نەبوونی هۆڵێكی باش گرفتێكە بە تایبەت بۆ وەرزی زستان كە ناتوانین چالاكیەكانمان بە باشی  ئەنجام بدەین،  بەڵام هەبوونی هۆلێك لە سەنتەری شارۆچكەی مێرگەسوور هیوای هەموو گەنجێكە،  هەر هۆل بوایە لە زۆربەی ڕوویەوە شارۆچكەی مێرگەسوور وەكوو پێویست ئاوری لە ناوچەكە نەدایتەوە،  وەكو شارۆچكەیەك, كە رۆشنبیر و كەنجەكانمان  شوێنێكیان نیە سەردانی بكەن وەكوو كافتریا و پارك... هتد،  داواش لە لایانە پەیوەندی دارەكان دەكەین كە بە یەك چاو سەیری هەموو شارۆچكەكانی تر بكەن". ئەو كارو چالاكییانەی ئەنجام دراون لە ماوەی ڕابردوودا؟ ئێمە وەكوو ستافی كۆنفرانسی دووەم ئەو كارو چالاكیانەی ئەنجام مانداون،   تەنیا چالاكی كۆنفڕانسی دووەمن كە لە كۆنفڕانسی یەكەم هاورێیانمان چالاكییەكی زۆریان ئەنجامداوە و خزمەتیان كردووە، بەستنی دووەم كۆنفڕانسی سەنتەری ڕۆشنبیری كۆمەلایەتی مێرگەسوور، لە ڕۆژی 25/5/2010 لەژێر دوروشمی (هزرو بیاف بۆ ئایندەیەكا گەش)،لە ڕۆژی 20/7/201ئەنجامدانی كۆنسێرتێك بۆ تیپی نەوجەوانانی كوردستان، لە ڕۆژی  15/7/2010 كردنەوەی خولێكی یەك مانگی بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ 60 كوڕو كچی شارەدێی پیران،5/8/2010 مەراسیمێكی رێزلێنان بۆ ستافی پێشووی سەنتەرو رێزلێنان لە شێغ (دلێر بارزان)، 15/8/ 2010 كردنەوەی خولێكی یەك مانگی بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ 70 كو رو كچ لە شارەدێی شێروان مەزن،26/8/ 2010كردنەوەی خولێكی ئەنتەرنێت كە تیادا 40 گەنج بەشداریان  تێدا كرد،1/9/2010 كردنەوەی خولێكی كۆمپیۆتەر لە سەنتەری شارۆچكەی مێرگەسوور، چاپ كردنی پەرتوكی (رۆشنبیركیە)، دانانی مالپەری شارۆچكەی مێرگەسوور بەهاوكاری قائیمقامیەتی مێرگەسوور، ئەنجامدانی سمینارێك بۆ نوری  بێخالی لەسەر هەرزەكارو كێشەكانی، ئەنجامدانی مەراسیمێك بۆ هۆزانڤانەكانی سنووری مێرگەسوور، خەلات كردنی قوتابیە یەكمەكانی سەر ئاستی پەروەردەی مێرگەسوور ، ئەنجامدانی كۆرێكی هۆزان خوێندنەوە بۆ هونەرمەندەكانی مێرگەسوور، لە شارەدێی گۆڕەتوو، ئەنجامدانی سمینارێك بۆ (ناهیدا سلیم) لە سەر توندو تیژی دژی ئافرەتان، كردنەوی پێشنگایەكی فۆتۆو گرافی بۆ هونەرمەند ناسر گۆرەتووی، سازكردنی سمینارێك بۆ "مەلا ئەیوب بارزانی" لە یادی 96 ساڵەی لە سێدارەدانی (شێغ عبدالسلام بارزانی ) لە لایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە". ڕائیب جادر ئەم دیمانیە لە ژمارە 43 هەولێری كەنجان بەلاوكراوەتەوە
نوسینگەی قوتابیان، سمینارێك بو بەرێز كاك هێمن هەورامی سازكرد
پێنج شەممە, 24 ئازار 2011
روژی 24/3/2011 لە هولی دەزگای هەرمان نوسینگەی مێرگەسوری قوتابیانی كوردستان سمینارێك بو بەرێز كاك هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرد لە ژێر ناونیشانی (ئاسایشی نشتیمانی كوردستان و ئاسوی ئایندە) كە ژمارەیەكی زوری قوتابیان و گەنج و لاوەكان ...و رێكخراوەكانی مەدەنی و ناحكومیەكان و سەنتەری...
بارزان/ هەڤوەلاتیێت كوردستانێ بو دوپاتكرنەڤا سوز و پەیمانان سەردانا مەزارێ نەمران دكەن
چوار شەممە, 23 ئازار 2011
ئەڤرو 19/3/2011 د بەردەوامیا سەرەدانێت كوردستانیان بو سەر مەزارێ نەمران، هەر ئێك ل شاندێت لقا 11 یا پارتا دیموكراتا كوردستانێ و دەستەیا فەرمانبەرێت پەرلەمانا كوردستانێ و ژینگەپارێزییا هەڤلێرێ و ژینگەپارێزییا دهوك و كومەلگەها دومیس و تەكیایا بریفكان بو دوپاتكرنەڤا سوز و پەیمانان سەردانا مەزارێ نەمران ل بارزان كر و هەرئێك ل...
بارزان/ سەنتەری روشنبیری و پێگەیاندنی لاوانی بارزان سمینارێك بۆ د.عمر نورالدینی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان سازدەكات
چوار شەممە, 23 ئازار 2011
رێكەوتی 18\3\2011 سمینارێك لەژێر ناونیشانی (بەراوردی ڕەوشی سیاسی كوردستان لەگەل ولاتانی عەرەبی) سەنتەری روشنبیری پێگەیاندنی بارزان بۆ بەرێز د. عمر نورالدینی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رێكخرا، كە سەرەتا بەرێزیان ئەم بابەتەی شروڤە كرد و دواتر بە پرسیار و تێبینیەكانی ئامادەبوان ئەم بابەتە زۆر دەولەمەند كرا و بەرێزیشیان دواتر...
بارزان/ ل دەڤەرێت جودا جودادا هەڤوەلاتیێت كوردستانێ سەردانا مەزارێ نەمران دكەن
چوار شەممە, 23 ئازار 2011
  د بەردەوامیا سەرەدانێت تەخ و چینێت جودا جودایێت كوردستانیان بو سەر مەزارێ نەمران، رێكەفتێ 17/3/2011 هەڤوەلاتیێت دەڤەرێت جودا جودایێت كوردستانێ بو نوی كرنەڤا سوز و پەیمانان دگەل رێبازا بیرۆزا بارزانیێ نەمر سەرەدانا مەزارێ نەمران ل بارزان كر، ل وان جەماوەرێ دەڤەرا زاخو و شاندەك ل لقا 8 پارتا دیموكراتا كوردستانێ و كارمەندێت...
قایمەقایمی مێرگەسور : ئامادەكاری پێویست بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی نەورۆزی بۆ دەڤەری بارزان ل هەموو ڕوویێكەوە كراوە
چوار شەممە, 23 ئازار 2011
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ڕادیوی هەرمان و ماڵپەری هەرمان، بەرێز ئەندازیار خوشەڤی خەلیل قایمەقایمی قەزای مێرگەسور رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوانی گشت لایەنەكانی پەیوەندیداری وەكو پۆلیسی هاتۆچو و ئاسایش و باژێرڤانی لە دیوانی قایمەقایمیەتی مێرگەسور لە ریكوتی 16/3/2011، گشت ئامادەكاریەكانی پێویست و...

نوسینگەی قوتابیان، سمینارێك بو بەرێز كاك هێمن هەورامی سازكرد
روژی 24/3/2011 لە هولی دەزگای هەرمان نوسینگەی مێرگەسوری قوتابیانی كوردستان سمینارێك...
بارزان/ هەڤوەلاتیێت كوردستانێ بو دوپاتكرنەڤا سوز و پەیمانان سەردانا مەزارێ نەمران دكەن
ئەڤرو 19/3/2011 د بەردەوامیا سەرەدانێت كوردستانیان بو سەر مەزارێ نەمران، هەر ئێك ل...
بارزان/ سەنتەری روشنبیری و پێگەیاندنی لاوانی بارزان سمینارێك بۆ د.عمر نورالدینی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان سازدەكات
رێكەوتی 18\3\2011 سمینارێك لەژێر ناونیشانی (بەراوردی ڕەوشی سیاسی كوردستان لەگەل ...
بارزان/ ل دەڤەرێت جودا جودادا هەڤوەلاتیێت كوردستانێ سەردانا مەزارێ نەمران دكەن
  د بەردەوامیا سەرەدانێت تەخ و چینێت جودا جودایێت كوردستانیان بو سەر مەزارێ...
قایمەقایمی مێرگەسور : ئامادەكاری پێویست بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی نەورۆزی بۆ دەڤەری بارزان ل هەموو ڕوویێكەوە كراوە
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ڕادیوی هەرمان و ماڵپەری هەرمان، بەرێز ئەندازیار خوشەڤی...

دوو زاناین زانكویا میونیخا ئەلمانی پشكنینەكا زانستی لسەر بەزكیڤین نەخوشین دەڤەرا بارزان ئەنجام داینە
تەیب عەبدوللا- میرگەسۆر لسەر داواكاریا لقا ئەلمانیا یا دەزگای هەرمان هەردوو...
كەلەخین بەزكیفین مری لدەڤەرا بارزان تینە بن ئاخ كرن
تەیب عەبدولا- میركەسوربشتی سووتنا هژمارەكا زورا كەلەخین بەزكیفیین كو بئەكەرا...
فەهەنگخانا نزار ب هەوەكا پاقژكردنێ‌ رادبیت
نزارێ‌ بارزان، نەوزاد زادە هلوری:ب مەرەما نەهێلانا كلێش و پیساتیان ل دەوروبەرێن...
هه‌رێم پێویستی به‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه‌
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت...

ماڵپه‌ره‌كانی مێرگه‌سۆر

ئاماری كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ر

ئاماری كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ر